* نەوژین
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی سوید ئاشکرا کران و بەپێی ئەنجامەکان سێ ژنە کاندیدی کورد دەنگی پێویستیان بۆ چونە پارلەمان بەدەستهێناوە.
رۆژی یەکشەممە (١١ـی ئەیلول) لە سوید سێ هەڵبژاردن ئەنجامدران، کە بریتیبون لە: هەڵبژاردنی پارلەمان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی هەرێمەکان و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، تیاشیدا نزیکەی (٨ ملیۆن) سویدی بەشداریانکرد.
ئێستا ٩٤٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان پێنج کاندیدی کورد دەنگی پێویستیان بۆ چونە پارلەمان بەدەستهێناوە، کە سێ لەوان ژنن و بریتین لە: لاوێن رێدار، سەربە پارتی سۆسیال دیموکرات، گولان ئاڤچی، سەر بە پارتی لیبراڵ و سارا سیپێڵ، سەربە دیموکراتەکانی سوید.
هەربەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتە راستڕۆکان کە بریتین لە: (کریستیان دیموکرات، دیموکراتەکانی سوید، مۆدێرەیت و لیبراڵەکان)، زۆرترین کورسی پارلەمانیان بەدەستهێناوە کە (176) کورسیە لەکۆی (349) کورسییەکەی پارلەمانی سوید.