هەوار دەبێتە باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی شانۆی تەرابلوس

2022/08/31    677 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
هەوار فارس، خانمە ئەکتەری سینەما و شانۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی تەرابلوس پێ بەخشرا.
 
دوێنێ(٣٠ـی ئاب) فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی تەرابلوس لە لوبنان دوای چوار رۆژ لە نمایشکردن کۆتای پێهات کە تێیدا بەرهەمی شانۆی هەشت وڵات نمایشکران و گروپی شانۆی هەوار لە کەرکوک بە مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسوتێم ) وەک نوێنەری کوردستان لە فیستیڤاڵەکەدا بەشداربون.
 
لەکۆتای فێستیڤاڵەکەدا خەڵات بەسەر باشترینەکاندا دابەشکرا و خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە خانمە ئەکتەری کورد هەوار فارس.
 
مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسووتێم)، لە نوسینی گەزیزە عومەر و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و نواندنی هەوار فارس بو، هەروەک نمایشەکە باسی لە ئازار و خەم و موعاناتی ژنانی شانۆکاری دەکرد.
 
هەوار فارس، دانیشتوی شاری کەرکوک، تەمەنی ٢٣ ساڵە و دەرچوی پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی شانۆیە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,654,014     ژمارەی میوان 1681

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە