* نەوژین
لە هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی 'یۆتۆبۆری'ـدا و لە ژێر دروشمی "بەسە ژن کوشتن لە کوردستان" چیرۆکی کوشتنی (ماریا سامی) وەکو شانۆ نمایشکرا.
هەشتەمین دیداری شانۆی کوردی 'یۆتۆبۆری' به ههوڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی نێودهوڵهتی یۆتۆبۆری له شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید لە رۆژانی (١٩-٢٠ـی ئاب)بە دروشمی "بەسە ژن کوشتن لە کوردستان" بهڕێوهچو.
لە دیدارەکەدا شانۆی 'مەرگی ئاو' نمایشکرا، چیرۆکی شانۆکە لە روداوی کوشتنی ئیمان سامی، ناسراو بە 'ماریا' کە لە شەوی (٦ـی ئازاری ٢٠٢٢) لەلایەن برایەکیەوە و بە ھاوکاری مامێکی بە یانزە فیشەک لەسەر سەقامی سەد مەتری لە هەولێر کوژرا و تەرمەکەی هەر لەوێ بەجێهێڵدرا، وەرگیرا بو.
شانۆی 'مەرگی ئاو'، بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، لە نوسینی 'یەڵدا حسێن' و دەرهێنانی 'بەکر ڕەشید'ـە، تیایدا کامەران کەمال و ئەرینا موحهمەدی رۆڵی سهرهکیان دەگێڕا، هەروەها کاری دیزاینی دیکۆری لەلایەن هونەرمەندی شێوەکار ئەحمەد نامۆوە بۆ کرا بو.