خەڵاتی ئاشتیی جیهانی دەبەخشرێتە ئەنجێلا مێرکڵ

2022/08/25    452 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
یۆنسکۆ خەڵاتی ئاشتی جیهانی ساڵی ٢٠٢٢ دەبەخشێتە ئەنجێلا مێریکڵ، راوێژکاری پێشوی ئەڵمانیا.
 
لیژنەی دادوەری خەڵاتی ئاشتیی یونسکۆ، خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٢ـی بەخشیە ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشوی فیدراڵی ئەڵمانیا، وەک رێزلێنانێک لە هەوڵەکانی بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەران.
 
خەڵاتەکە لەپای بڕیارە بوێرانەکەی ئەو کە لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بۆ پێشوازیکردن لە زیاتر لە ١٢ ملیۆن پەنابەری وڵاتانی (سوریا، عێراق و ئەفغانستان) دەریکرد بو، پێی بەخشرا.
 
ئەنجێلا مێرکڵ، لەساڵی ١٩٥٤ لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا لەدایک بوە، لە ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢١ وەک راوێژکاری ئەڵمانیا کە هاوشانی پۆستی سەرۆک وەزیرانە و بەرزترین پۆستی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، کاری دەکرد.


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,490,892     ژمارەی میوان 1359

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە