شەهێن جەمال: نەرمین كاوانی توشی شێرپەنجە بوە و لە جێگادا کەوتوە

2022/08/24    1053 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
شەهێن جەمال ژنە ئەکتەری کورد دەڵێت: "نەرمین کاوانی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوە"، داواش دەکات بە هانایەوە بچن.
 
شەهێن جەمال ئەکتەری دیاری کورد، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: نەرمین كاوانی، نزیكەی ساڵێكە له جێگادا كەوتوه و توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوە.
 
نوسیویەتیشی: داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری دەکەم بەهانایەوە بچن و تا له ژیاندا ماوه قەدری بزانن.
 
نەرمین کاوانی، لەدایکبوی شاری سلێمانییە و دەرچوی پەیمانگای هونەرجوانەکانە، بەشداری هەر یەک لە دراماکانی: گەردەلول، دوپشک، ئارەزوو، کەرکوک ٤ و ژیلەمۆی کردوە، جگە لەمانە بەشداری لە چەندین کاری شانۆیدا کردوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,722,109     ژمارەی میوان 2067

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە