* نەوژین، مهریهم خالد
ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی هەبونی نەخۆشی دڵەوە، پزیشکەکەی ئامۆژگاری دەکات بڕواتە هۆڵی لەشجوانی تاکو کێشی خۆی دابەزێنێت، بەڵام 'هێرۆ' نەک بەتەنها کێشی دادەبەزێنێت، بەڵکو بەشداری پاڵەوانێتی تایبەت بە هێزی لەش دەکات و یەکەمی پاڵەوانیتیەکە بەدەست دەهێنێت.
هێرۆ عەبدولوەهاب عەبدولڕەحمان، تهمهن 35 ساڵ، دانیشتوی شاری سلێمانیە و خێزانداره، پیشهی راهێنهری هێزی لهش حوكمی پله دوی هێزی لهشی عێراقە و یاریزانی (ملاك كیك بۆكسینگ)ـە.
نزیکی ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی هەبونی نەخۆشی دڵەوە، پزیشکەکەی ئامۆژگاری دەکات بڕواتە هۆڵی لەشجوانی تاکو کێشی خۆی دابەزێنێت، 'هێرۆ' سەرەتا دەست پێدەکات بە بەرزکردنەوەی قورسایی، بەڵام هەموان سەرسامی چالاکیەکانی دەبن، بۆیە راهێنەرەکەی داوای لێدەکات دەست بەیاری بۆکسینگ بکات تاکو بتوانێت بەشداری پاڵەوانێتیەکانی تایبەت بەو خولە بکات، وەک هێرۆ دەیڵێت: "راهێنەرەکەم پاڵپشتی زۆری کردوم، یارمەتیدەری سەرەکیم بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەکان ئەو بو".
هێرۆ، تاکو ئێستا بەشداری سێ پاڵەوانێتی بۆکسینگ و پێنج پاڵەوانێتی هێزی لەشی کردوە، وەک خۆشی دەڵێت: "یەکەمی سلێمانی و دوەمی عیراقم لە یاری هێزی لەشدا".
کۆتا پاڵەوانێتی کە هێرۆ بەشداری تێدا کرد، لە (٢٩ـی تەموزی ٢٠٢٢) بو، کاتێک لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە شاری بەغداد بهرامبهر به یانهی (شەباب عەدل) بە کێشی ٧٥ کیلۆگرامی توانی پلهی یهكهم بهدهست بهێنێت، هەر لەم پاڵەوانێتیەدا لەکۆی حەوت ژنە یاریزانی دیکەی پێشمەرگەی سلێمانی پێنج یاریزانیان توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.
واباوە یاری هێزی لەش و بۆکسینگ تایبەت بە پیاوان بن، کە هێرۆ دەستی بەم کارە کردوە بە ئاسان بەسەریدا تێنەپەڕیوە، بەڵکو توشی رەخنە و توانجی زۆر بوەتەوە.
دەڵێت: بۆ من زۆر قورس بو کە سەرەتا دەستم بەم جۆرە یاریە کرد، بەتایبەت چونکە خیزاندار بوم قورستر بو، بەڵام من به ورهیهكی بهرز و بێ كۆڵدان توانیم سەرکەوتو بم، هەروەک بەردەوام دەبم تاکو گەشتن بە لوتکە.