* نەوژین
ژنێک ئەزمونی ژنە شەڕڤانەکانی رۆژئاوا دەکاتە کتێبێک و بەناونیشانی (بزوتنەوەى ژنانى کورد) بڵاوی دەکاتەوە.
دیلار دیریک، کۆمەڵناسى سیاسی و توێژەر لە ناوەندی توێژینەوەى پەنابەران، کتێبێکى بە ناونیشانى (بزوتنەوەى ژنانى کورد) کە باس لە ئەزمونی ژنە شەڕڤانەکانی رۆژئاوا دەکات بڵاوکردەوە.
کتێبەکە لە ٣٨٤ پەڕە پێکدێت و لەلایەن دەزگای پلوتۆ لە مانگی تەموزی ئەمساڵ بڵاو کراوەتەوە، هەروەک کتێبەکە بەرهەمی گەڕان و ئەزمونکردنی رۆڵی ژنانی کوردە لە مەیدانەکانی جەنگ و کار و ئیدارە و بونیادنان و بەرخۆداندا، نەوەک خەیاڵی نوسەر و گەڕان بەناو دەقەکاندا.
دیلارا دیریک، نوسەری کتێبەکە، لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری عەنتاب لە سوریا لەدایک بوە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی کامبریج.