* نەوژین
هونەرمەند شیلان عوسمان گۆرانیەکی نوێی بەناوی (سەوزە سەوزە) بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمە دەبێتە کۆتا بەرهەمم.
شیلان عوسمان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستگرام نوسیویەتی: لێرەوە دواین بەرهەمی خۆمتان بە دڵێکی شکاوەوە پێشکەش دەکەم، کە ماوەی (3) ساڵە تۆمار کراوە، بەڵام هیچ کەناڵێک و هیچ شوێنێک نەیانتوانی کاری کلیپ و سپۆنسەریم بۆ بکەن.
دەشڵێت: بۆیە لێرەوە تەنها بە ڤیدۆیەکی سروشتی کوردستانەوە پێشکەشتانی دەکەم، وا هەستدەکەم ئەم بەرهەمەم مردوە و خستومەتە ژێر گڵەوە.
شیلان عوسمان، ماوەی 25 ساڵە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین گۆرانیە، وەکخۆیشی دەڵێت: گۆرانی (سەوزە سەوزە) کە گۆرانیەکی فۆلکلۆرە دەبێتە کۆتا بەرهەمی.
بۆ بینینی گۆرانیەکە
کلیک بکە.