ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی شێرپەنجەی مەمک چین؟

2022/08/08    695 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
یەكێك لە بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجە لە ژناندا شێرپەنجەی مەمکە، کە بەنزیكەی لە هەشت ژندا دانەیەکیان توش دەبێت، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە کوردستان.
 
شێرپەنجەی مەمک کاتێک ڕودەدات کە خانەکانی مەمک بە شێوەیەکی ناسروشتی گەشەدەکەن و دەبنە هۆی دروستبونی وەرەم، کە زۆرجار لەپشکنینی تیشکدا دەردەکەوێت یاخود بەدەست لێدان هەستی پێدەکرێت.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەربڵاوترین جۆر لە نێو جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمکە، کە رێژەی ١٨.٥٧٪ـە.
 
وەك هەمو جۆرەكانی تری شێرپەنجە، شێرپەنجەی مەمکیش هۆكارێکی دیاریكراوی نیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی وا دادەنرێت كەئەمانەی خوارەوە هۆكارە سەرەكیەكان بن:
 
• چونە تەمەن. تا تەمەن زیاد بكات ئەگەری توشبون زیاد ئەكات.
 
• يەکەم دوگیانی دوای تەمەنی٣٠ ساڵی.
 
• دەستپێكردنی سوڕی مانگانە پێش تەمەنی دوانزە ساڵی.
 
• بەردەوامبونی سوڕی مانگانە پاش تەمەنی پەنجا ساڵی.
 
• قەڵەوی.
 
• بەكارهێنانی هەندێك له دەرمانى هۆرمۆنات دوای وەستانى سوڕى مانگانه.
 
• ئەگەر هاتو خێزانێک دایكیان توشی شێرپەنجەبێت، ئەوا رێژەی توشبون لەئەندامانی دیکەی خانەوادەكە بەرز دەكاتەوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,685     ژمارەی میوان 227

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە