* نەوژین
کچانی فێرگەی بۆکسێنی سلێمانی بون بە پاڵەوانی پاڵەوانێتی بۆکسێنی کچانی یانەکانی عێراق.
دوێنی (٢٩ـی تەموز) پاڵەوانێتی بۆکسێنی کچانی یانەکانی عێراق، بە بەشداری ١٥ یانە لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق لە شاری سلیمانی و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و بەسەرپەرشتی یەکێتی بۆکسێنی عێراق لە هەواری شار بەرێوەچو.
لە پاڵەوانێتیەکەدا و دوای رکابەری یانە و یاریزانەکان سەرئەنجام کچانی فێرگەی بۆکسێنی سلێمانی توانیان ببن بە پاڵەوان.
کچانی فێرگەی بۆکسێنی سلێمانی لە پێنج کچە یاریزان پێکدێت و سەر بە کچانی پێشمەرگەی سلێمانیە.