عەلی ئینانر کلیپێکی لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە

2022/07/21    812 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
هونەرمەند کورد: عەلی ئینانر، ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.
 
بەرهەمە نوێیەکەی عەلی ئینانر بەناوی (جەینیکا ما)ـیە و لە ئاواز و تێکستی خۆیەتی، ناوەرۆکەکەی لەبارەی توندوتیژی و کوشتنی ژنانەوەیە لە هەرێمی کوردستان.
 
ئەم بەرهەمە یەکێکە لە تراکەکانی نێو ئەلبومی (راییر) کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاویکردەوە.
 
عەلی ئینانر، لەساڵی ١٩٨٢ لە شاری دێرسیم لە باکوری کوردستان لەدایک بوە و ماوەی دە ساڵە کاری هونەری دەکات.
 
بۆ بینینی گۆرانیەکە کلیک بکە 


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,507,796     ژمارەی میوان 1010

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە