* نەوژین
تیپی 'کوین فیتنس'ـی کچانی هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە پاڵەوانیەتی کراوەی ئەرمینیای نێودەوڵەتی کرد و توانیان پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستبهینن.
رۆژی (٩ـی تەموز) پاڵەوانیەتی کراوەی ئەرمینیای نێودەوڵەتی بەرێوەچو، بەشداربوانی پاڵەوانیەتیەکە لە هەشت وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان کردبو، هەڵبژاردەی هێزی لەشی کچانی هەولێر(کوین فیتنس) کە بە نوێنەری وڵاتی عێراق بەشداریان کردبو توانیان ببنە براوەی پاڵەوانیەتیەکە.
لە کۆی (٧) یاریزانی بەشداربو (٦) یاریزانی تیپی (کوین فیتنس) پلەی یەکەم و یاریزانێکیش پلەی دووەمی بەدەست هێنا، بەمەش بون بە براوەی پاڵەوانیەتیەکە.
هەڵبژاردەی هێزی لەشی کچانی هەولێر لە ١٠ کچە یاریزان پێکهاتوە، پێشوتر نازناوی هەرێمی کوردستان و عێراقیان بردوەتەوە.