د. باخان: چەند کەسێک بە رومانە و دەستڕێژی گولە هەوڵیاندا خۆم و مناڵەکانم بکوژن

2022/06/30    477 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
د. باخان ئازاد، رایدەگەیەنێت: دو کەس بە رومانە و دەستڕێژی گولە هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکەم لە سلێمانی.
 
نیوەرۆی ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د. باخان ئازاد، وتی: کاتژمێر دوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە دو کەس بە رومانە هێرشان کردە سەر خۆم و خوشکەکەم و مناڵەکانم لە نێو ماڵەکەی خۆمدا، بەڵام رومانەکە نەتەقیەوە.
 
وتیشی: کە زانیویانە رومانەکە نەتەقیەوەتەوە دواتر هاتن دەستڕێژی گولەیان کردە سەر ماڵەکەم و نۆ فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتوە.
 
ئەمە و تائێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ رونکردەوەیەکی لەبارەی روداوەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.
 
د. باخان ئازاد، پێشتر بەهۆی بڵاوكردنەوەی چەند دۆسیەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا و زۆرجاریش بە رەخنەگرتن لە سیستەمی تەندروستی هەرێم دەردەکەوێت.
 
هەروەک پێشتر لەگەڵ وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە د. شاناز نەقشبەندی، کێشەیان لەنێواندا دروست بو. لەبارەی ئەو کێشەیە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێکی پێشوتری نەوژین.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,602     ژمارەی میوان 153

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە