کچێک لە کەلار بە فیشەک گیانی لەدەستدا

2022/06/25    692 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەکەلار بە فیشەک گیانی لەدەستدا و بەوتەی کەسوکارەکەی خۆی کوشتوە.
 
سەرچاوەیەکی فەرمی ئاگادار بە نەوژینی وت: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە، لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار، کچێکی لەدایکبوی ساڵی (٢٠٠٥) بە فیشەک گیانی لەدەستداوە.
 
رونیشیکردەوە: فیشەکەکە بە سەریەوە بوە و بە وتەی کەسوکارەکەیشی خۆی کوشتوە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردوە.
 
ئەمە دوەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی کچانە بە فیشەک لەماوەی کەمتر لە ٧٢ سەعات دا، پاش ئەوەی پێرێش کچێکی تر کە ئەویش تەمەنی ١٧ ساڵ بو فیشەکی بەرکەوتبو، گیانی سپارد.
 
لەمساڵدا جگە لەم حاڵەتانە، تاکوئێستا لە گەرمیان و خانەقین، ٤ ژن خۆیان کوشتوە و ٣ ژنیش خۆیان سوتاندوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,340,304     ژمارەی میوان 3733

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە