* نەوژین
خانمە هونەرمەند: فرمێسک، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (کیژێکی کوردم) بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەم گۆرانیەم تایبەتە بۆ ئەو ژنانەی خوێنیان بە نارِەوا رژاوە و دەرِژێت".
فرمێسک حافیز، لە ثةرِةى خۆی لە فەیسبوک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆرانیە نوێیەکەی نوسیویەتی: زۆر سەیرە کە هەمو ژنانی کورد لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەبێت هەوڵ بدەن بیسەلمێنن کە ژنن، کە تۆ دەبێت دوەم نەبیت ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هێشتا لە شەڕداین، کە ژن واتە من تەنها لە ڕوی جەستەیەوە جیاوازم لە پیاو.
دەشڵێت: سەرەڕای هەمو پشت وتنێک منی ژن هێشتاش خەبات دەکەم بۆ ئەوەی ژنم چونکە لەڕوی عەقڵەوە جیاوازیم لەگەڵ پیاو نیە، عاشق دەبم، حەزم لە ئازادبونە و حەزم لە خوشەویستیە.
ئەم گۆرانیە نوێیەی 'فرمێسك' خۆی ئاوازی بۆ داناوە، ڤیدیۆی گۆرانیەکەش لەلایەن ئۆریا ئیڤاکەوە دروستکراوە.
فرمێسک لەبارەی گۆرانیەکەوە دەڵێت: "ئەم گۆرانیەم تایبەتە بە هەمو ئەو ژنانەی کە خوێنیان بە ناڕەوا رژاوە و دەڕژێت بۆ ژن، بۆ ژیان و بۆ ئازادی".