* نەوژین
زەهرا ئەمیر ئیبراهیمی، تەمەن ٤١ ساڵ، ژنە ئەکتەرێکی بەڕەچەڵەک ئێرانیە، بەهۆی رۆڵگێرانی لە فیلمی 'جاڵجاڵۆکەی پیرۆز' خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیستیڤاڵی کانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەدەستهێنا، هاوکات یەکەم ژنە لە مێژوی وڵاتی ئێران ئەم خەڵاتە بەدەستدەهێنێت.
زەهرا، لە شاری تاران بەشی شانۆی خوێندوە، ژیانی پیشەیی خۆی بە دروستکردنی کورتە فیلم دەستپێکردوە، بەشداریکردنی لەیەکەم فیلمدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١ ئەو کات بەشداری لە فیلمی (چاوەڕوانی)ـدا کرد، زۆرترین ناوبانگیشی بە رۆڵگێڕانی لە فیلمی سینەمایی بەناوبانگی ئێرانی "نێرگس" بوە، کە رۆڵی ژنێکی گەنجی خواپەرستی تێدا دەبینی.
هاوکات ماوەی شانزە ساڵە وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتوە و لە شاری پاریس لە فەرەنسا دەژی.
فیستیڤاڵی کان، یەکێکە لە پێنج فیستیڤاڵە سینەماییە گەورەکانی ئەوروپا، لە ساڵی ١٩٤٦ـەوە ساڵانە لە شاری کان لە فەرەنسا و بەزۆری لە مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.