* نه‌وژین
ئیلیزابێس بۆرن، وەکو یەکەم ژن لە 30 ساڵی رابردوی حکومڕانی فەرەنسادا، دەبێت بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، هاوکات تەنها دوەم ژنە ئەم پۆستە وەردەگرێت لە مێژوی نوێی ئه‌و وڵاته‌دا.
بۆرن، لەکاتی دەستبەکاربونیدا وتی: ئەم کاندیدکردنەم ده‌قۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به هەمو کچە بچوکەکانی بڵێم: شوێنی خەونەکانتان بکەون.
بۆرنی تەمەن 61 ساڵ، سەربە پارته‌كه‌ى ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسایه "پارتى بۆ پێشه‌وه‌ى كۆماری" ، ئەندازیارە و ئەزمونێکی درێژخایەنی لە وەزارەتەکانی حکومەت و خزمەتگوزاریە مەدەنیە باڵاکان و کارگێڕی گشتی و کاروبارەکانی دەوڵەتدا هەیە. له كابینه‌ى پێشودا وه‌زیری كار بوه.
ئه‌و لە دوای ئیدیت کرێسۆن، كه ساڵی 1991-1992 تەنها بۆ ماوەی یانزە مانگ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بو، دوه‌م ژنه ئه‌م پۆسته له فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرێت.