پارێزه‌رێك: یاساكانمان نه‌بونه‌ته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى كوشتنى ژنان

2022/04/27    184 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
پارێزه‌رێك جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ یاساكاتى تایبه‌ت به‌ كه‌یسه‌ خێزانیه‌كان و ژنان له‌ هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌ هه‌موار بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ وه‌كپێویست مافى به‌ ژنان نه‌داوه‌.
 
به‌ناز ئه‌حمه‌د، پارێزه‌ر له‌ گه‌رمیان، ده‌ڵێت: "یاساكانى تایبه‌ت به‌ پرسى ژن كه‌ له‌ دادگاكان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌كپێویست مافى به‌ ژن نه‌داوه‌، پێویسته‌ هه‌موار بكرێنه‌وه‌ كه‌ ساڵانێكى زۆره‌ بونیان هه‌یه،‌ به‌تایبه‌ت ماده‌ى 59 له‌ یاساى باری كه‌سى ژماره‌ 188ـى ساڵى 1959 تایبه‌ت‌ به‌ نه‌فه‌قه‌ى مناڵان كه‌ زۆربه‌ى كێشه‌كان له‌ دادگاكان له‌سه‌ر مناڵه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژنان كراوه‌ كه‌ مناڵه‌كانیان پێ ناده‌ن ناچاربوه‌ سكاڵاى تۆمار نه‌كردوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كه‌ به‌رامبه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت چ زاره‌كى چ جه‌سته‌یی.
 
باسى له‌وه‌شكرد: یاساكانمان نه‌بوه‌ته‌ هۆى كه‌مبونه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كانى كوشتنى ژنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، چونكه‌ كه‌یسه‌كان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌ پێى ماده‌ى 406 سزاكان قورسن كه‌ 20 ساڵ و زیندانى هه‌تا هه‌تایی و له‌ سێداره‌دانه‌.
 
وته‌كانى ئه‌م پارێزه‌ره‌، له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆیه‌كى دیجیتاڵ میدیای نه‌وژين دا هات كه‌ بۆ رۆژى جیهانى ژنان ئه‌نجامى دابو به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكوان، له‌باره‌ى دیارترین ئه‌و ئاله‌نگارییانه‌ى ژنان له‌ روى به‌دیهێنانى مافه‌كانیان دا روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه‌.
 
 
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 620,918     ژمارەی میوان 47