* نەوژین
لە قەزای زاخۆ کچێک بەهەڵواسراوی لە ژورەکەیدا دۆزرایەوە، ئەمەش لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا سێیەم حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی ژنانە لە هەرێمی کوردستان.
پۆلیسی زاخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: کاتژمێر ٦:٣٠ـی ئێوارەی پێنجشەمە، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی (س. ص. ج) لە كه‌مپی "ده‌ركارێ"ی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی شەنگال، به په‌ت خۆی خنکاندوە و كۆتایی به ژیانی هاتوه.
رونیشیکردەوە: تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی دادوه‌ری کراوە و بە گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (408) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ حاڵه‌ته‌كه كردوه‌ته‌وه.
ھەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا لە ھەولێر ژنێک لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە کوژرا و کچێکیش لە باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێ‌دا و گیانی سپارد.