* نەوژین
کۆمپانیای گۆگڵ لەسەر پەرەی سەرەکی وێبگەڕەکەیدا یادی ژنە هونەرمەندی ئۆپێرایی ئیسپانی (مۆنتسرەت کاباڵێ)ـی کردوەتەوە.
وێبگەڕەکە ئەمرۆ ١٢ـی نیسان لەیادی لەدایکبونی هونەرمەند مۆنسترەیت کاباڵێدا، لەسەر پەرەی سەرەکی خۆی گرافیکێکی هونەرمەندەکەی داناوە.
مۆنتسرەت کاباڵێ، لە ١٢-٤-١٩٣٣ لەشاری بارسێلۆنا لە ئیسپانیا لەدایک بوە، بەشی میوزیکی لە زانکۆی لە کەتەلۆنیا تەواو کردوە.
کاباڵێ، خاوەن ئەزمونی ٦٢ ساڵ لە گۆرانی و میوزیک بو، یەکێک بو لە هونەرمەندە گەورەکانی ئۆپێرای سەدەی بیستەم، بەوھۆیەوە بە 'ناوازە' ناوبراوە. ئێستاش گۆرانیەکانی لە یوتیوب خاوەی ملیۆنان بینەرن.
لە ٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشیەوە لە هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا کۆچی دوایی کرد.