* نەوژین
نوسینی دکتۆر: ئاشتی احمەد سەعید بەرزنجی، پسپۆری پیست و جوانکاری
رۆژانە ٥٠ بۆ ۱٠٠ تال لە قژ دەکەویت بەبێ ئەوی هەست بە تەنک بونی قژ بکرێت لەبەر ئەوەی قژی تازە لە جێ گەشە دەکات، بەڵام هەر کاتێک لەو رێژەییە زیاتر قژ بکەوێت ئەوە قژ روتانەوەیە.
هۆکارەکانی
قژ روتانەوە رودەدات دوای دو مانگ لە ھە مو نە خۆشییەک کە تایەکی زۆری لە گەڵدابێت وەک (پەتـا، گرانەتا، ڤایروسی کرۆنا... هیتر).
هۆکاری خێزانی کە لە پیاواندا لەبەشی پێشەوەی سەر قژ روتانەوە دەست پێدەکات لەگەل تەمەندا کەچەلی رودەدات، بەڵام لە ژناندا دەبێتە تەنک بونی قژ لە تەوقی سەر
گۆرانی هۆرمۆن لەکاتی دوگیانی منداڵبون و لێچونەوەی سوڕی مانگانە یان کێشەی غودەی دەرەقی .
دابەزینی کێش زۆر لە ماوەیکی کورت بەهۆی نەخواردنی تەندروست کە دەبێتە هۆی کەمی پرۆتین و ئاسن و ڤیتامینات ئەمەش دەبێتە هۆی قژ روتانەوە.
چارەسەری پزیشکی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و پەستانی خۆین و جومگە و شێرپەنجە و هەندێ نەخۆشی درێژ خایەن ، هاوکات وەرگرتنی چارەسەر بە تیشک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتە هۆی روتانەوەی قژ.
دڵەڕاوکێ و هیلاکی و ترسێکی زۆر یان دوای وەرگرتنی بەنج و نەشتەگەر.
راکێشان و توند بەستنی قژ و بەکارهێنانی زۆر ئوتو هەندێک ئامێر بۆ خاوکردنەوە و لولکردنی قژ.
چەند هۆکارێکی دیکەی وەک (کەم خوینی و کەمی مادەی ئاسن و ڤیتامینات) دەبێتە هۆی قژ روتانەوە.
چارەسەر بە پێی هۆکارەکەی
خواردنی سپێناخ و گێزەر و برۆکلی و بیبەری سەوز و گوێز و هێلکە و شوڤان و ماست و گولەبەروژە گۆشت
بەکارهێنانی هەندیک سپراو شامپۆی بەهێز کردنی قژ
بەکارهێنانی ڤیتامینات بۆ بەهێز کردنی قژ و حەبی دژە ئەندرۆجین بۆ ئەو ژنانەی رێژەی ئەندرۆجین یان زۆرە
بەکارهێنان پلازما
چاندنی قژ