* نه‌وژین
ژنان به‌رده‌وامن له تۆماركردنى مێژو له ڤیستیڤاڵی ئۆسكار و له وه‌رزی ئه‌مساڵیشی دا جارێكى تر خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ستدێنن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مجار كه دو وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و خه‌ڵاته ده‌به‌نه‌وه.
له ڤیستیڤاڵی ئۆسكارى 2022 كه له پاش دو ساڵ گه‌ڕایه‌وه ناو هۆڵ و به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر كه به هۆی رێكاره‌كانى كۆرۆنا له‌و دو ساڵه‌دا به ئۆنلاین پێشكه‌ش كرا، خه‌ڵاتى باشترینه‌كان دابه‌ش كرا.
خه‌ڵاته سه‌ره‌كیه‌كانیش به‌مشێوه‌یه بون:
باشترین فیلم بۆ (CODA) بو.
باشترین فیلمی بیانى بۆ (Drive My Car)ـى ژاپۆنى بو.
باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن بۆ (Encanto) بو.
باشترین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بۆ (Summer of Soul) بو.
باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ (جین كامپیۆن) بو له فیلمی (The Power Of The Dog).
جین كامپیۆن له‌كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ى دا
باشترین ئه‌كته‌رى ژن بۆ (جێسیكا چاستاین) بو له فیلمی (The Eyes of Tammy Faye).
باشترین ئه‌كته‌رى پیاو بۆ (ویڵ سمیس) بو له فیلمی (King Richard).
جێسیكا چاستاین له‌كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ى
باشترین ئه‌كته‌رى یاریده‌ده‌رى ژن بۆ (ئاریانا دیبۆس) بو له فیلمی (West Side Story).
باشترین ئه‌كته‌رى یاریده‌ده‌رى پیاو بۆ (ترۆی كۆتسۆر) بو له فیلمی (Coda).
ئاریانا دیبۆس له‌كاتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ى دا
باشترین میوزیك بۆ (هانز زیمه‌ر) له فیلمی (Dune).
باشترین سیناریۆی ره‌سه‌ن بۆ فیلمی (Belfast).
باشترین سیناریۆی وه‌رگیراو بۆ فیلمی (Coda).
باشترین گۆرانى بۆ گۆرانیبێژ (بیلی ئایلیش) بو له فیلمی (No Time To Die).
بۆ ژنان ئه‌م وه‌رزه‌ى ڤیستیڤاڵه‌كه تایبه‌ت بو، چونكه یه‌كه‌مجاره كه دو ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك ژنان خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ى ساڵی پار ژنه ده‌رهێنه‌ر (
كلۆی چاو) له فیلمی (NOMADLAND) خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ك ده‌بێته سێیه‌م جار كه ژنان خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌رى ڤیستیڤاڵه‌كه وه‌رده‌گرن پاش ئه‌وه‌ى (
كاترین بیگلۆ) بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2010 دا خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.