* نهوژین
دوایی بەشداری کردنی تیمی کچانی کاراتی یانەی وەرزشی هەڵەبجە و رێکخراوی KDO لە پاڵەوانیەتیەک لە وڵاتی ئێران بە شێوازی ئۆنلاین، توانیان هەشت مەدالیای زێڕ ببەنەوە.
لە رێكهوتى 11 بۆ 20ـى مانگی شوبات، کچانی کاراتی یانەی وەرزشی هەڵەبجە و رێکخراوی KDO، پێکەوە لە رێگەی چەند یاریزانێک و بە چەند ڤیدیۆیەکی جیاواز بەشداری جامی فەجری نێودەوڵەتیان کرد.
ئهیوب ئهحمهد، راهێنهری بهشی كچانی یانهی وهرزشی ههڵهبجه، به نهوژینى راگەیاند: "دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئەمرۆ ئەنجامەکانمان وەرگرتەوە و تیایدا 8 مەدالیای زێڕ و 2 مەدالیای زیو و برۆنزمان بە دەستهێناوە".
پاڵەوانێتی فەجری نێودەوڵەتی بۆ کاراتی، پاڵەوانێتیەکی تایبەت بە کچانە، تیایدا کچان لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەکەن.
![](/images/14-03-2022-05-57-27-894857.jpg)
![](/images/14-03-2022-05-57-44-195591.jpg)
![](/images/14-03-2022-05-57-50-618284.jpg)
![](/images/14-03-2022-05-57-57-321726.jpg)