لەسەر دۆخی ژنە پارلەمانتار بەھار مەحمود، برایەکی رونکردنەوە دەدات

2022/03/11    405 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
شەوی رابردو لە سلێمانی ئاگر لەماڵی بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەوتەوە و بەهۆیەوە بەشێک لە جەستەی سوتا، براکەیشی دەڵێت دۆخی جێگیرە.
 
محەمەد مەحمود، برای بەهار مەحمود، دەربارەی هۆکاری سوتانی ماڵەکەی بەهاری خوشکی وتی: "بەهار بە هەڵە فەقیانەی جلە کوردیەکەی بەر سۆپاکەیان کەوتوە، سۆپاکە گڕیگرتوە و بۆتە هۆی سوتانی بەشێک لە جەستەی بەهار و ماڵەکەشیان".
 
دەربارەی دۆخی تەندروستیشی، محەمەد مەحمود وتی:" ئێستا تەندروستی بەهار جێگیرە و تەنها ٢١٪ـی جەستەی سوتاوە".
 
بەھار مەحمود، لە خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان پارلەمانتار بو، دواتر بۆ خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی ھەمان بزوتنەوە بو بە ئەندامی ئەنجومەنەکە.
 
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 621,007     ژمارەی میوان 43