* نه‌وژین
هەرچەندە لە چاو پێشوتردا لە ئێستادا رێژەی ژنان لە نێو حزبە سیاسیەکاندا زیادی کردوە، بەڵام لە گەرمیان هێشتا بەشداری ژنان لە کاری حزبیدا لە ئاستێکی نزمدایە.
له
راپۆرتێكى یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئاماده‌ى كردوه و نه‌وژین پوخته‌یه‌كى ده‌خاته‌ڕو، ژنە سیاسیەکانی گەرمیان بە پلەی یەکەم خێزان و کۆمەڵگا بە هۆکاری کەمی هاتنە پێشەوەی ژنان بۆ کاری سیاسی دەزانن و باس لە چەند هۆکارێکی دیکەش دەکەن.
ئاڵا تەها، لێپرسراوی بۆردی ژنانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەڵێت: "بە شێوەیەکی گشتی ژنان لە حزبە سیاسیەکان لە گەرمیان خۆیان بە دور دەگرن، هۆکارەکەشی پەروەردەی خێزان و پیاوسالاری و کۆمەڵگەیە، کە وایکردوە سیاسەت بڤە بێت".
كۆبونه‌وه‌یه‌كى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى
شلێر ئەحمەد، کارگێڕی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، له پاڵ هۆكارى خێزان و کۆمەڵگە، ناشرینکردنی ناوی حزبیش لەلایەن خەڵکیەوە بە هۆکارێكى تر‌ى دوركه‌وتنه‌وه‌ى ژنان له حزبایه‌تى دەبینیت و دەڵێت: "ناوی حزب ناشرین کراوه، ترسێک لە دڵی ژنان روێنراوە کە نەتوانن بێنە پێشەوە، بۆیە ئاساییە ژنێک تاوەکو ١٢ـی شەو لە مۆڵێک کار بکات، بەڵام ئامادە نیە بێتە ناو حزبێک و کاری سیاسی بکات".
سەرەڕای کەمی رێژەی ژن لەنێو حزبەکاندا، بەڵام رۆڵ و کاریگەری خۆیان هەیە لە بەرەوپێشبردنی حزبەکانیاندا، وه‌ك هه‌ندێك له ژنان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن: ئێستا ئەوە تێپەریوە کە بڕیاردەر هەر پیاو بێت.
مژدە محەمەد، لێپرسراوی لقی کەلارى خوشکانی یەکگرتو دەربارەی رۆڵ و کاریگەری ژنان لە نێو حزبەکاندا لە گەرمیان، دەڵێت: " ژنان لە گەرمیان رۆڵی زۆرباشیان لە نێو حزبەکاندا هەیە و رێچکەیان شکاندوە، بە جۆرێک لە %٧٠ـی مەسەلەی حزبی رۆشتوه‌تە پێشەوە".
كۆبونه‌وه‌یه‌كى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كگرتوى ئیسلامی
کەمی رێژەی ژن لە نێو حزبەکاندا هۆکارە بۆ کەمی وەرگرتنی پۆستی باڵای نێو حزبەکان لەلایەن ژنانەوە، رێژەی کەمی ژنیش لە پۆستەکان وایکردوە کە رای پیاوان بسەپێندرێت.
شه‌یما جه‌مال كوێخا، هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له گه‌رمیان، دەڵێت: "ئه‌و ژنانه‌ى كه پۆستى باڵایان پێدراوه له نێو حزبه سیاسیه‌كان له گه‌رمیان رێژه‌كه‌یان زۆر زۆر كه‌مه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودى ژنان خۆیان كه ژماره‌یان كه‌من له نێو حزبه‌كان، به جۆرێك ئه‌توانین به پۆینت بژمێردرێت به‌راورد به پیاوان".
لە هەمان کاتدا شلێر ئەحمەد، کارگێڕی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت: "ئەگەرچی بۆ هەر بابەتێک ئێمە قسەی خۆمان هەیە و رەخنە و پێشنیاریش دەکەین، بەڵام لە کۆتایدا رای زۆرینە حساب دەکرێت، ئێمە لە پلەی کارگێڕی حزب حەوت پیاو و ٢ ژنین، چونکە پیاوان زۆرینەن بۆیە هەمیشە رای ئەوان وەردەگیرێت".