* نهوژین، پهیام نهجمهدین
سارا، ماوەی پازدە ساڵە کاری شێوەکاری، مۆسیقا، نوسینی شیعر و کتێبی هونەری دەکات، بەرهەمەکانی لە پێشانگاکاندا دەخاتەڕو، دەڵێت: "دەمەوێت بەهۆی کارەکانمەوە جوانیەکانی ژن بنوسمەوە".
سارا تەڵایی، ٣٦ ساڵ، کچە کوردێکی شاری مهابادە، ماوەی پازدە ساڵە خزمەت بە هونەر دەکات، بەهۆی کارە هونەریەکانیەوە ماوەی چوار ساڵە مهابادی جێهێشتوە و لە هەولێر دەژی.
بۆ نمایشکردنی کارە هونەریەکانی لە مهابادەوە دێتە باشوری کوردستان و لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی پێشانگای تایبەت بە خۆی دەکاتەوە.
دەربارەی هۆکاری هاتنی بۆ باشوری کوردستان دەڵێت: "هاتوم تاکو ببمە سومبوڵێک لە کوردستان، رێگە و پێشڕەوی ئەو ژنانە بم کە دەیانەوێت چالاکبن و بێنە ناو مەیدانی کارەوە".
دو تابلۆی شێوهكار: سارا تهڵایی
سارا لە مهاباد خاوەنی فێرگەی هونەری تایبەت بە خۆی بو کە تیایدا وانەی بە کچان و کوڕانی شارهكه دەوتەوە، ئێستاش لە هەولێر لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان وانە بە فێرخوازانی بوارەکانی هونەر دەڵێتەوە.
بۆ نەوژین باسی لە فێرگەکەی و کارکردنی ئێستای کرد و وتی: "لە فێرگەکەمدا چەندین قوتابیم هەبو فێری مۆسیقا و وینەکێشان و دەف ژەنینم دەکردن، ئێستاش لە هەولێر بەهەمان شێوە سەرپەرشتی بەشی گرافیک، بەرد و گەوهەرەکان لە سەنتەری رۆشنبیری سەر بە زانکۆی جیهان دەکەم ".
لهبارهى گواستنهوهى لهنێو ئهم بهشه جیاوازانهى هونهر و ئهدهبیات، سارا دهڵێت: جاری واهەیە روداوێک، خۆشییەک یان نا خۆشییەک لەو شتانەی ئێمە وەکو کەموکوڕی سەیری دەکەین، هاتوم لە سیمای تابلۆیەکدا نەخشاندومە، ئەگەر زانیومە ئەو فکرەیە ساڕێژ ناکات پەنام بۆ شیعر بردوە، ئەویش ساڕێژی ناکات کەرەستەیەکی ترم بە کارهێناوە.
تابلۆیهكى شێوهكاریی سارا تهڵایی
تاکو ئێستا بەشداری ٨٦ پێشانگای ناوخۆی و نێودەوڵەتی کردوە کە ٥٠ لەم پێشانگایانە خۆی کردونیەتیەوە و خاوەنی ٢٠٠٠ تابلۆی هونەریە، ههروهك دو کتێبی چاپکراوی هونەریشی ههیە.
تابلۆکانی لە نێو پێشەنگاکاندا دەفرۆشێت تا بەو پارەیە چالاکیەکانی ئەنجام بدات، ئەوەشی دەمێنێتەوە له ئەرشیفی خۆی هەڵیدەگرێت.
دەربارەی ئامانجی سەرەکی لە کارە هونەریەکانیشی دەڵێت: "ئامانجمە بەهۆی کارەکانمەوە جوانیەکانی ژن بنوسمەوە، نەوەک پەیکەرێکی داڕماو لەنێو تابلۆکانمدا بکێشم و پیاو گەشەی پێبدات، دەمەوێت خۆم و تابلۆکانم هێمای ئازایەتی بین".