* نه‌وژین
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كه شه‌ڕ و هێرش بۆسه‌ر ئۆكرانیا باسی گه‌رمى رۆژه، ژنان پتر له‌هه‌ر كه‌س به جه‌نگه‌كه كاریگه‌رن، هه‌ندێك له‌وان به ناچاری سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتوه و ئاواره بون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان بڕیاری مانه‌وه و راوه‌ستانیان به‌رامبه‌ر به سوپای روسیای هێرشبه‌ر داوه.
ئۆکرانیا، کە دەکاتە گەورەترین وڵاتی ئەوروپا، ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٤ ملیۆن کەسە، لەم رێژەیەش ٢٣ ملیۆنی ژنە.
هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئه‌و وڵاته، ژنانی ئۆکرانی لە نێوان دو بڕیاردانی قورس‌دا هێشتوه‌تەوە: شەڕکردن و هەڵگرتنی چەک دژ به روسیا، یاخود جێهێشتنی وڵاتەکەیان لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و مناڵەکانیان.
ژنان ده‌بنه قه‌ڵغانی روبه‌ڕوبونه‌وه
به‌شێك له ژنان بڕیاریانداوه به روبه‌ڕوى هێرشی روسیا ببنه‌وه، هه‌ندێكیان به چه‌ك هه‌ڵگرتن و هه‌ندێكى دیكه‌شیان به هاوكارییكردن له دروستكردنى بۆمبی "مۆلۆتۆڤ" ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
رێژەی ژنان لە ناو سوپای ئۆکرانیادا ١٣ هەزار ژنە کە دەکاتە بە نزیکەی ١٧٪ـی سوپای ئۆکرانیا.
بەڵام لە دوای هێرشەکەی روسیا لە ٢٤ی شوبات، بەشێک لە ژنانی وڵاتەکە هاوشانی پیاوان خۆبەخشانە چەکیان دژی دوژمنەکەیان (روسیا)هەڵگرتوە و بەرگری لە وڵاتەکەیان دەکەن، کە لەناویاندا "یولیا تیمۆشینکۆ" سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئۆکرانیا و پەرلەمانتار "کیرا رودیکیش" و چەندین ژنی دیکەی دیاری وڵاتەکە بونیان هەیە.
جێهێشتنى وڵات به ناچارى
راستەوخۆ لە دوای هێرشەکەی روسیا "ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکرانیا بەیاننامیەکی بڵاوکردەوە، وتی: "ژنان و مناڵان ئەوانەی مەترسیان لەسەرە هەروەها پیاوانی سەرو تەمەن ٦٠ ساڵ و ئەوانەی توانای شەڕکردنیان نیە بۆ پاراستنی ژیانیان وڵات بەجێبهێڵن".
دوای ئەم قسه‌یه و بەردەوامی بۆردومانەکانی روسیا، ژنان بەناچاری و بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و مناڵەکانیان، بەبێ هاوسەر، باوک، خواردن، جل و هەر پێداویستیەک، بەتەنها لەگەڵ مناڵەکانیان وڵات بەجێدەهێڵن و بەرەو وڵاتانی دراوسێیان (پۆڵندا، هەنگاریا، سلۆڤاکیا و بیلاروسیا) دەڕۆن.
رێژەی ئەو ژنانەی کە وڵاتیان جێهێشتوە نازانرێت، تەنها ئەوەندە دەزانرێت کە تاکو ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس وڵاتەکەیان جێهێشتوە و ئاوارە بون.
لە لایەکی دیکەوە بەشێکی تری ژنان و مناڵانی ئۆکرانیا ماوەی حەوت رۆژە لە ژێرزەمین و پەناگەکان و وێستگه‌كانى میترۆى وڵاتەکەیاندا ژیان بەسەر دەبەن و لەبارەی داهاتویانەوە هیچ شتێک نازانن.