* نهوژین، د. شنۆ بورھان حهمید*
چهند خاڵێکی گرنگ ھەیە پێویستە رەچاو بکرێت بۆ ئەوانەی نەخۆشی رۆماتیزمیان ھەیە و دوگیان دەبن:
1. پێش ئهوهى بڕیار بدات دوگیان بێت، پێویستە نەخۆشیەکەی کونترۆڵ کرابێت، زیاتر لە 3-6 مانگ ھیچ ماکێکی ئەوتۆ لەسەر جومگە و ئەندامەکانی تری لەشى نەبێت، چەند چارەسەرێك ھەیە لە کاتی دوگیانی و 3 مانگ پێش دوگیانی بونیش نابێت وەریگرێت وەکو: (methtrexate) و دەگۆڕدرێت بۆ چارەسەرێکی دی لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی رۆماتیزم کە ھیچ زیانێکی نییە بۆ دایک و کۆرپەلە.
2. نەخۆشی رۆماتیزمی جومگەی دێژخایەن "rheumatoid arthritis" لە کاتی دوگیانی نەخۆشیەکە کپ دەبێت، نەخۆشەکە واھەست دەکات چاكبوهتەوە و چارەسەرەکە ی رادەگرێت، بەڵام لە پاش لە دایكبونی کۆرپەلەکەی نەخۆشیەکەی سەرھەڵدەداتەوە و ھەوکردنی جومگەکانی زیاد دەکات، بۆیه نابێت دەرمانەکانی راگرێت یان دەستکاری بکات.
3. ئەو ئافرەتانەی نەخۆشی گورگە سورەیان ھەیە "SLE" بە تایبەت جۆری ھەوکردنی گورچیلە "lupus nephritis"، دەبێت 6 مانگ بۆ ساڵێك کۆنتروڵ بێت، ئەگەر نا مەترسی دروست دەکات لە سە ر تەندروستی دایك و مناڵەکە بەتایبە ت دڵی مناڵەکە دەبێت بە بەردەوامی لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی رۆماتیزم و ئافرەتان بێت.
* پزیشکی پسپۆڕی نە خۆشیەکانی جومگە و رۆماتیزم