* نه‌وژین
قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، په‌یامێك بۆ گیان لهدهتدانى شنیار هونه‌ر، ئه‌و ژنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى سوتاندى، بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: تاوانى شنیار ئه‌وه‌بوه ژن بوه.
قوباد تاڵه‌بانى، له به‌شێكى ئه‌و په‌یامه‌ی دا ده‌ڵێت: "بیستنی ھەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباری کردم. شنیارخان ھاوڵاتیەکی بێ تاوان بوو، تەنھا ژن بوونی تاوانی بوو".
ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ستگیركردنى تاوانبارانى ئه‌م روداوانه، هاوكات نیگه‌رانى خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ى "لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ھێشتا لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین پیاوانێک ھەن وا بیردەکەنەوە کە ھەڕەشە، ئازاردان و کوشتنی ژنان ئاساییە. لەوەش بە ئازارتر ئەو بێ ھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی کۆمەڵگاکەمانە".
ده‌شڵێت: ئەرکی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە پیر و گەنج، حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، دادگا و مزگەوتەکان، بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە و کاتی کۆتاییھێنانە بە کلتوری ژنکوشتن، چونکە ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".
شنیار هونه‌ر، شه‌وى 21ى ئه‌م مانگه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه، نه‌وتى پێدا كراوه و سوتێنراوه و به‌وهۆیه‌وه 75%ـى جه‌سته‌ى سوتا، ، پاش خه‌واندنى له نه‌خۆشخانه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گیانى سپارد. هه‌مان شه‌وى تاوانه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.