* نه‌وژین
وێبگه‌ڕی گۆگڵ یادی له‌دایكبونى ئه‌ستێره‌ى سینه‌ماى میسری و عه‌ره‌بی (سوعاد حوسنى) ده‌كاته‌وه.
وێبگه‌ڕه‌كه له شریته سه‌ره‌كیه‌كه‌ى دا چه‌ند وێنه‌یه‌كى سوعاد حوسنى داوه، وه‌ك رێزلێنان له یادی ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده‌ى كه له به‌ناوبانگترینی ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كانى میسر و وڵاتانى عه‌ره‌بی بو له سه‌ده‌ى 20 دا.
سوعاد حوسنی، له 26ى كانونى دوه‌می 1943 له قاهیره له‌دایكبوه، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ بوه، به‌شداری له ده‌یان كارى سینه‌مایی دا كردوه و به "سه‌ندرێلای شاشه‌ى عه‌ره‌بی" ناوزه‌د كراوه. له ساڵی 1996 له راپرسیه‌كدا وه‌كو دوه‌م باشترین ئه‌كته‌رى میسری له سه‌ده‌ى 20 ده‌ستنیشان كرا، هه‌روه‌ك 8 له فیلمه‌كانى له لیستی باشترین 100 فیلمی میسرى له سه‌ده‌ى 20 دا ده‌ستنیشان كرابو.
دواین كارى هونه‌ریی له ساڵی 1991 بو، پاشان به‌هۆكارى كێشه‌ى ته‌ندروستى له هونه‌ر دوركه‌وتوه و دوا ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى له ئاواره‌یی دا له له‌نده‌ن به‌سه‌ر ده‌برد.
له 21ى یۆنیۆی 2001، له روداوێكى ته‌مومژاوی دا له بالكۆنى شوقه‌كه‌ى له له‌نده‌ن كه‌وته خواره‌وه و به‌وهۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.