* نەوژین – ماردین حسێن
کارکردنی کچان و ژنان لە بازاڕ و مۆڵەکانی سلێمانی گەشتوە بە رێژەی (٥٠٪) بەمەش دەبێتە یەکەم شار لە کوردستان کە کارکردنی رەگەزی مێ بەرامبەربێتەوە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەری سەندیکاری کرێکاران و پیشەوارانی شارەکەش دەڵێت "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە " ئەو خانمانەشی کە کاردەکەن بەشێکی باسلەوەدەکەن سەرتا ترسیان هەبوە لە کارکردن، بەڵام لە ئێستادا تێگەشت و دەبێت ژنانیش کاربکەن بە ئازادانە.
لە شوێنە جیاوازەکانی شارەکە کچان کاردەکەن یەکێک لەو کچانە رۆزه علی، تەمەن (٢٥) ساڵە ئەو كارمه‌نده له یه‌كێك له‌قاوه خانه‌كانی شاری سلێمانی، ماوەی سێ ساڵە کاردەکات. بۆ نه‌وژین وتی: "ئه‌م كاره هه‌مو كچێك ناتوانێت بیكات چونكه ئه‌م جۆره شوێنانه زۆر ده‌گمه‌نه كچی تیێدابیێت، بەڵام من حەزم لە کارەکەیە تاراده‌یه‌ك بژێوی ماڵەوهشم له‌سه‌ره، ئامانجمە ببمه خاوه‌ن كاری خوم و یارمه‌تی دایك و باوكم بده‌م".
رۆزه علی، لە کاتی ئامادەکردنی قاوەیەک بۆ کڕیارەکانی
هەروەک لە دوکانەکانی بۆندا بەشێوەیەکی بەرچاو کچان کاردەکەن سێوه زاهر، ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ یەکێکە لەو خانمانەی كاری فرۆشتنی بۆن ده‌كات بۆ نه‌وژین وتی : له‌ده‌ره‌و لهماڵەوهش ئیش بكه‌ی زۆر قورسه، بەڵام زه‌روریه‌تی ژیانه، من بەرێکخستنی كاته كانی خۆم و خۆشه‌ویستیم بۆكارهكهم توانیومه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵبم، هاوسەرکەشم پاڵپشتێکی باشمە".
ئەو بێ بەش نەبوە لە توانج و قسەکردنی خەڵکی، بەشێوەیەک سێوە دەڵێت: ناخۆشترین قسه تائیستا لهزهنمدا مابێتەوە ئەوە بو کەسێک پێی وتم تۆ له دین وه‌رگه‌ڕاوی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ی.
"ئامارەکان سەلمێنەری ئەوەن ژنان هەنگاوێکی گرنگیان ناوە"
سەندیکای کرێکار و پیشەوەرانی سلێمانی باس لەوەدەکات لە شارەکە بە رێژەی نیوە کاردەکەن لە بازاڕەکان و مۆڵەکان.
له‌یلا كه‌ریم، لێپرسراوی بەشی ژنان لە لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان بە نەوژینی راگەیاند: به‌كۆی گشتی نیوەی کارمەندەکانی بازاڕ‌و مۆڵەکان لە ناو شاری سلێمانی لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوە دەبرێت، ئەمەش هەنگاوێکی زۆرگرنگە بۆ ژنان".
رازاو نەوزاد لەگەڵ سێوە زاهر بۆن ئامادە دەکەن بۆ کڕیارەکانیان
یەکێک لەو کچانەی کە بۆ نەوژین قسەی کرد باسیلەوەکرد کە چۆن سەرتا شەرمی کردوە کە لەناو قەڕەباڵەغیدا کاربکات، ئەو رازاو نه‌وزادی، تەمەنی (٢٢) ساڵە لە دوکانێکی بۆندا لە ناوبازاڕی سلێمانی کاردەکات وتی: بۆئه‌م كارە باوكم به‌پاڵپشتی خۆم ده‌زانم، چونکە من سه‌ره‌تا ده‌م وت له‌بازار كار ناكه‌م چونكه قهرهبالغهو روبه‌روی قسه ده‌بمه‌وه، به‌ڵام دەستم بەکارکرد بینم بەوشێوەیە نیە زۆر مورتاح بوم بۆیە دەڵێم بە گشت کچ و ژنێک کاربکەن و گوێ بە قسەی خەڵک نەدەن.
بەرەوپێش چونی کارکردنی ژنان لە بازاڕی ئازاد لە پایتەختی رۆشنبیری کوردستان یەکەم هەنگاوە بۆ یەکسانی جێندەری ئابوری ئەو ژنانەی کە کاردەکەن دەیانەوێت چی دیکە دۆخی ئابوری خۆیان نەخەنە پشت رێگریەکانی کۆمەڵگە بۆ کارکردنیان بە هەنگاونان بۆ کارکردن لە پیشە جیاوازەکان سەلمێنەری بەروپێشچونی دۆخی ژنانە لە بازاڕی کاردا.
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.