چاوان خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت

2021/12/31    568 جار بینراوە
 
* نەوژین – میهرەبان سەلام
 
لە فستیڤاڵی شانۆی کەرکوک، بۆ ئەمساڵ کچە ئەکتەری کورد چاوان خەلیل، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری وەرگرت.
 
چاوان خەلیل، ماوه‌ی زیاتر له‌ ده‌ ساڵه‌ له‌ بواری شانۆ و سینه‌مادا كار ده‌كات، دەرچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شی سینه‌مایە له‌هه‌ولێر، توانی خه‌ڵاتی باشترین خانمە ئه‌كته‌ر وه‌ربگرێت له‌ شانۆگه‌ری  شەوگار گۆرانى دەڵێ، كه‌به‌رهه‌می بەڕێوەبەرايەتى گشتى رۆشنبيرى ھەولێرە ‌بەھاوكارى تيپيى شانۆى رۆژ.
 
ڤیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك، ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بو چه‌ندین بەرهەمی ناوخۆ و بینانی تێیدا نمایشکرا.
 


Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 818,688     ژمارەی میوان 39

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە