* نەوژین
پزیشکێکی پسپۆڕی پێست ئاشکرای دەکات مادە پاکەروەکان لە کاتی بەرکاهێنانیان پێست توشی هەستیاری و سوتانەوە دەکەن.
دلێر رەزا، پزیشکی پسپۆری پێست بۆ نەوژین وتی: " مادە پاککەرەروەکان کاریگەری خراپی هەیە لەسەر پێست بەتایبەت بۆ ئەوانەی خۆیان پێستیان وشکە و هەستیارن، دوجۆر کاریگەری هەیە یەکەمیان هەستیاری نیە تەنیا کاریگەری راستەوخۆیە دەبێتە هۆی وشک بون و سوتاندنەوەی پێستەکە و قڵیشان و خورانی پێستەکە، جۆری دوەمی ئەوەیە کەهەستیاری دروست دەکات و جگە لەوشوێنەی مادەکەی بەرکەوتوە ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش".
بە وتەی ئەو پزیشکە پسپۆڕەی پێست، کەسانی بەرکەوتو بە مادەپاککەرەوەکان توشی نەخۆشی ئەکزیما دەبن ئەویش پێستەکە سور دەبێتەوە و زبری و قلیشان و هەندێک کات بڵقی بچوکی ئاو لەسەر پەنجەکان دروست دەبێت، ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان بەسەردێت ئامۆژگاریان دەکات دەبێت چارەسەری پزیشکی وەربگرن یان شێدار کەرەوەی وەک ڤازلین و گلیسیرین بەکاربهێنن".