* نەوژین
لەناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان کچانی ئێزیدی دەف دەژەنن، بۆ یادکردنەوەی رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید و سزادانی بکەرانی لە (۹ کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨).
ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠٢١/١٢/٨) گروپێکی دەفژەنی کچانی ئێزیدی لەناو بینیای پەرلەمانی کوردستان نمایشێکی دەفژەنینیان پێشکەش کرد، بە ئامادەبونی شەش ئەندامی گروپەکەیان.
لە مەراسیمەکەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە پەلەمانتاران و کونسوڵی گشتی کۆماری یۆنان، یادی رێککەوتننامەی (قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید و سزادانی بکەرانی لە ۹ کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨)یان لە پەرلەمانی کوردستان کردەوە.
مەراسیمەکە بە وێنە