کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت بازاڕی بۆ بەرهەکانیان دەرەخسێنن

2022/01/06    1084 جار بینراوە

 

* نەوژین - هاوناز ساڵح

کچانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە قەزای کەلار، لە رێگەی کردنەوەی پێشەنگایەک بۆ کارەکانیان بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان دروست دەکەن وەک خۆشیان دەڵێن لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاریان نین.

گروپی کچانی دەستڕەنگینی کەلار،  لە ساڵ رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەستا بەکردنەوەی پێشەنگای کاری دەستی.

بەناز ئەحمەد، سەرۆکی گروپەکە کە هاوکات خودی خۆشی خاوەن پێداویستی تایبەتە  بۆ نەوژین وتی: " ئێمە وەک خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان پشت بەخۆمان ئەبەستین، بەڵام لایەنە پەیوەندی دارەکان وەک پێویست هاوکارمان نین".

گروپی کچانی دەست رەنگی کچانی کەلار (٥٠) ئەندامی هەیە لەو ژمارەیە (٦) ئەندامیان خاوەن پێداویستی تایبەتن.

 

پێشەنگاکەشیان بە هەماهەنگی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کردوەتەوە، تێیدا بۆ یەک رۆژ بەرهەمەکانیان نمایشکرد کە پێکهاتبو، لە کاری دەستی جوانکاری خانمان، جوانکاری ماڵ و تابلۆی شێوەکاری.

پێشەنگاکە بە وێنە

 

 

 

* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,884,046     ژمارەی میوان 423

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە