کچانی شێروانە لە یەکەم یاریان لە فوستاڵی کوردستان شکستیان هێنا

2021/12/08    1268 جار بینراوە
 
* نەوژین – هۆزان فەریق
 
بۆیەکەم جار یانەی شێروانە تیپی کچانی یانەکەی دروستکرد، لە یەکەم یاریان لە فوستاڵی کوردستان بەرامبەر کچانی پیرەمەگرون شکستیان هێنا، راهێنەری تیپەکەش دەڵێت" ئەمە یەکەم یاریمان بو دەرفەتمان کەمبو بۆ راهێنان".
 
ئەنجامی یاریەکەش بە سودی کچانی پیرەمەگرون بە (١١ – ٠ ) سەرکەوتنیان بەسەر کچانی شێروانە تۆمارکرد.
 
بەهار رەحیم، راهێنەری تیپی وەرزشی کچانی شێروانە، پاش یاریەکە بۆ نەوژین وتی: " ئێمە تەنها مانگێک خۆمان ئامادەکردەوە مەشقمان کردووە ،ئاستیشمان مامناوەند بووە لەیاریەکەدا ،  بەڵام بۆ خولەکانی تر باشتر خۆمان ئامادە دەکەی".
 
هاوکات ئەرکان محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی شێروانە، رێچکەشکاندنی کچان لە سنورەکە بەگرنگ دەزانێت کە بۆ یەکەم جارە کچانی گەرمیان یاری تۆپی پێ ئەنجامدەدەن ئەو بۆ نەوژین وتی: ئەنجامی یاریەکە لەسەر ئێمە قورس بوە ، هۆکارەکەی ئەوەبو کەتیپی پیرەمەگرون  یاریزانی لەدەرەوەی شارەکەی خۆی هێنابو، بەڵام بۆئێمە گرنگ بەشداری و رێچکە شکاندنەکە بو".
 
ئەمە لە کاتێکدایە کچانی پیرەمەگرون چاویان لە ئاستی باشترە، بینایی عوسمان، یاریزانی فوتساڵی کچانی پیرەمەگرون و خاوەنی چوار گۆڵی یاریەکە  بۆ نەوژین وتی: "ئێمە راهێنانێکی باشمان نەکردوە بۆ ئەم یاریە و رێگاکەش دوربو هیلاکی کردین، بەڵام یەکەم یاریمان بەئەنجامێکی  زۆر لەشێروانە بردەوە، ئێمەش نیەتمان لەبەشداری کردنی خولەکە تموح و بەدەست هێنانی پلەی شایستەی".
 
خولی فوستاڵی کچان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێیی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت، تیپی کچانی شێروانەش بەردەوامن لە راهێنان و رێکخستنی ئیدارەی تیپەکە.
 
 
 
تیپی فوستاڵی کچانی پیرەمەگرون، وێنە : نەوژین 
 
 
تیپی فوستاڵی کچانی شێروانە، وێنە : نەوژین 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,868,395     ژمارەی میوان 1667

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە