* نەوژین
شانۆگەری 'مردن لە چوار وەرزدا' نمایشدەکرێت لە میانەی چالاکیەکانی (١٦) رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و پرۆژەی خۆت 'مەکوژە، کەس مەکوژە'.
شانۆگەرییەکە باس لە ئازارەکانی ژن و خەونی ئەوان دەکات، نوسەری دەقی بەرهەمەکە بەیان ئەحمەد، ئامادەکردن و دەرهێنانی خەرمان هیرانییە، هەریەک لە بەیان زەریفی، تەلار هیرانی، فەریدە ئەحمەد، خەرمان هیرانی و بەیان ئەحمەد رۆڵی تێدا دەگێڕن.
ئەم شانۆیە لەچوار چێوەی چالاکیەکی وەزارەتی رۆشنبیری لە هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لەژێر دروشمی 'خۆت مەکوژە، کەس مەکوژە' بەڕێوە برد، کە تیایدا کۆمەڵێک وتار و چالاکیی جۆراوجۆر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و رەتکردنەوەی توندوتیژییەکانی دەرهەق ئافرەتان دەکرێ، پێشکەش کران.
چالاکیەکان بە وێنە، فۆتۆ: سەردار قادر