میدیای نەوژین و رێکخراوی خانزاد کە تایبەت بە پرسەکانی ژنان کاردەکات پێکەوە گفتوگۆ لە بارەی کاری هابەشەوەدەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی یەکسانی جێندەری و هۆشیاری بەرامبەر توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر.
لە میانەی میوانداریکردنی میدیایی نەوژین لەلایەن رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کە رێکخراوی خانزاد بەشێکە لە پرۆژەکانیان پێکەوە گفتوگۆیان کرد سەربارەت بە کاری پێکەوە بۆ داهاتو تایبەت بە پرسی یەکسانی جێندەری و توندوتیژی دژ بە ژنان و هۆشیاری لەسەر پرسە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و بەدیاری کراوی لە سنوری گەرمیان.
رێکخراوی خانزاد، لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی دامەزراوە کار لەسەر پرسی ژنان و هۆشیاری کۆمەڵگە دەکات.
هەروەک نەوژین دەستپێشخەرییەکی میدیایی ئەلیکترۆنی تایبەت بە پرسی ژنە، گرنگیی دەدات بە: تیشکخستنەسەر پرسی ژن، تەنگژەکانی بەردەم ژنان، شۆڕبونەوە بە قوڵایی کێشەکانی ژنان و یەکسانی جێندەریی و وەستان لەسەر ھۆکار و لێکەوتەکانیان، بایەخدان بە بەرەوپێشەوەچونەکانی پرسی ژن و پاڵپشتیکردنی میدیایی دەستپێشخەرییەکانی ژنان.