ژنێک لە هەڵەبجە باوکی میراتێکی جیاوازی بۆ بە جێ دەهێڵێت

2021/11/11    1683 جار بینراوە

 

* نەوژین

میراتێکی جیاوازی لە باوکیەوە بۆ ماوەتەوە، کە ئەویش موختاری گەڕەکە بەمەش 'شلێر' دەبێتە یەکەم ژن لە شارەکەی کە ئەوکارە بگرێتە دەست.

شلێر جەمیل، تەمەن (٥٤) بۆ یەکەمین جار لە پارێزگای هەڵەبجە بو بە ئەنجومەنی گەڕەکی مۆردانە.

"پێشتر باوکم ئەنجومەنی گەڕەکی مۆردانە بو لە هەڵەبجە دوای وەفاتی مۆری موختاری گەڕەک لە ماڵی ئێمە بو، زۆر کەس هەوڵیان ئەدا مۆرەکەم لێ وەربگرنەوە، بەڵام من نەمدەویست بیدەم بەکەسی دیکە". ئەمە قسەکانی شلێر جەمیلە بۆ نەوژین.

"براکانم رازی بون بەوەی منن ببمە جێگرەوەی باوکم"

ئەو زیاتر وتی: "دوای ئەوەی پرس و راوێژم  بەبراکانم کرد حەزم کرد خزمەتەکەی باوکم بگەیەنمە کۆتای و درێژە پێدەری بم".

بەمەش 'شلێر' بو بە یەکەم ژنە موختار لە شاری هەڵەبجە و باسلەوەدەکات سود لە ئەزمونی باوکی وەردەگرێت بۆ کارەکەی.

بۆ نەوژین وتی: هەرچەندە فەرمانبەرم و ئەرکی تر لەسەرشانمە، بەڵام زۆر دڵنیام کە دەتوانم بە باشترین شێوە ئەم پۆستە بە رێوە ببەم و سودم لە ئەزمونی باوکم وەرگرتوە لە کاروبارەکاندا، هیوادارم بتوانم لەم رێگایەوە خزمەتی زیاتر بە خەڵک بكەم.

لە ئیستادا شلێر، سەرقاڵی ئامادەکردنی دوکانەکەیەتی بۆئەوی ببێتە موختاری گەڕەکیان.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,072     ژمارەی میوان 3032

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە