*نەوژین
خانمە گۆرانیبێژ كیژان ئیبراهیم خەیات، لە رێگەی کەناڵی یوتوبی خۆیەوە نوێترین بەرهەمی هونەری بەناوی'وێنە' بڵاوكردەوە.
تێکستی گۆرانیەکە لە نوسینی یەحیا بەرزنجییە، ئاوازەكەی بورهان موفتی، دایناوە، دەرھێنەری کلیپەکەشی دەرون قەرەداغیە.
کیژان، لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی دایکبوە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و بەشداری لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانی کردوە.