* نەوژین - پەرژین کامەران
زرێبار هەورامی، خانمە سەرمایەداری کورد باسلەوەدەکات پلانی فراوانکردنی کارەکانی هەیە، نایشارێتەوە کە ناحه‌قی زۆر روبەڕوی بۆتەوە دەڵێت"به‌ڵام خوشبختانه توانیومه به‌سه‌ریا زاڵبم". جەختیش دەکاتەوە ئەوەی ئیستا هەندێک کچان و ژنان لە کوردستان ته‌نها بە پیشاندانی جه‌سته‌ی خۆیان دەیانەوێت سەرمایەداری بەو شێوەیە پێشانبدەن دوره له به‌های ئه‌خلاقی سه‌رمایه گوزاری.
زرێبار هەورامی، خانمە سەرمایەداری کورد لەدیدارێکی نەوژیندا باس له کاری سەرمایەداری، تێڕوانینی باوی کۆمەڵگەو چۆنیەتی تێکشکاندنی بەربەستەکانی بەردەمی دەکات.
٭ ئەو کارانەی کردوتن چی بوە وە چی تۆی گەیاند بەم پێگەی ئێستا؟
له ژیانم دا زۆر کارم کردوه، چه‌ندین کاری جیاوازم تاقیکردوەته‌وه، هیچ شتیک له‌لای من ئه‌سته‌م نه‌بو، چونکه بروام به خۆم و خه‌ونه‌که‌م هه‌بو که پلانم بۆدانابو، هه‌بونی ئیراده و متمانه به خۆت واده‌کات ببیت به‌و که‌سه‌ی که خۆت ده‌ته‌ویت.
”لە کۆمەڵگایەک دەژین پڕە لە بەربەست بۆ ژنان“
٭ لە قۆناغەکانی کارکردنت تاوەکو ئێستا بەربەست هاتۆتە رێگەت؟
له کۆمه‌لگایه‌ک ده‌ژین که پر له به‌ربه‌سته بۆ ژنان
چۆن تێتپەڕاند؟
کۆڵنه‌دان رێگا چاره‌که‌یه که ده‌بێت ئێمه‌ی ژن بیگرینه به‌ر.
٭چ شتێک زۆر بەلای توە ناخۆش بوە کە روبەڕوت بۆتەوە؟
ناحه‌قی زۆر،به‌ڵام خوشبختانه توانیومه به‌سه‌ریا زاڵبم.
”کلیلی ئازادی ئافره‌تان که‌وتوته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌ڕوی داراییه‌وه ئازاد بن“
٭ بەڕایی تۆ وەک خانمە سەرمایەدارێک، ئەگەر ژنان سەرمایەداری بکەن چی دەگۆڕێت؟
له‌م رۆدا زیاتر له‌هه‌ر کاتێکی تر ئێمه‌ی ژن ناتوانین چیدی پشت به که‌سێکی دیکە ببه‌ستین تا له روی داراییه‌وه چاودێریمان بکه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ دایک و دایه گه‌وره‌مان ده‌گونجا بۆ ئێمه ده‌ست نادات، ویستی من ئه‌وه نییه ئافره‌تان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت به‌سه‌ر پیاواندا، ویستم ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت به‌سه‌ر خودی خۆیاندا، چونکه پێم وایه کلیلی ئازادی ئافره‌تان که‌وتوته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له ڕوی داراییه‌وه ئازاد بن.
٭کەواتە بۆئەوەی ژنان سەرمایە داری بکەن دەبێت چی لەبەرچاو بگرن؟ چ شتێک پێویستە لەواندا هەبێت؟
له جیهانی سه‌رمایه‌گوزاریدا بازار په‌یوه‌ندی نییه به‌وه تۆ نێری یاخود مێ، ره‌شی یان سپی، ده‌رچوی کۆلێژیت یان ئاماده‌یی، بازار ته‌نها گرنگی به‌وه ده‌دات تاچه‌ند له روی مامه‌ڵه‌کردن به پاره‌وه شاره‌زایت، کلیلی ئه‌مه‌ش فێربون و ئه‌زمونی کاره.
٭ گەر کچێک خاوەنکارێکی گەورەبێت تێڕوانینێکی باو هەیە کە دەبێت حزب یان بەرپرسێک لەپشتی بێت، ئەم تێڕوانییە بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
ئه‌مه ته‌نها له کوردستان به‌م شێوه‌یه بیرده‌کریته‌وه، ئه‌وه‌یش هۆکاری نه‌بونی متمانه‌یه ژنان که زۆر به زه‌قی دیاره، سه‌دان که‌سایه‌تی کورمان هه‌یه که کومپانیای گه‌وه‌ریان له‌گه‌ل حیزبه‌کان داناوه باس ناکریت، ته‌نها چاوه‌کان له‌سه‌ر ژنە.
٭چ خاڵێک وادەکات کەسێک سەرمایەدارێکی سەرکەوتوبێت؟
بونی ئه‌زمونێکی باش له‌و کاره‌ی که ده‌ستی پێ ده‌کات
٭ کارەکەت تەنها لە چوارچێوەی جل و بەرگ دەهێڵیتەوە؟
له ئیستادا ته‌نها جلوبه‌رگه له‌وانه‌یه له داهاتودا کاری تریش بکه‌م.
٭ نوسینگەت لە چەند شاری عێراق هەیە؟ خواست لەسەر بەرهەمەکانتان چۆنە؟
رۆژ به رۆژ خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مەکانی ئیشەکەم زۆر ده‌بێت، له ئیستادا سلێمانی و هه‌ولێر نوسینگەم هەیە، به‌ڵام پلانم هه‌یه لە شاری دیکەش نوسینگە بکەمەوە.
”چاوەڕێی ئەوەم دەکرد بەرپرسیاریەتی گەورە وەربگرم“
٭ ئەوەی ئێستا هاتۆتە بون پێشتر پلانت بۆ دانابو چاوەڕێت ئەکرد خاوەنداریەتی ئەمەبکەیت؟
چاوه‌رێی ئه‌وه‌م ده‌کرد هه‌میشه که کارێکی گه‌وره بکه‌م، به‌ڵام نه‌ک به‌م بەرپرسیاریەتیە گه‌ورەیە.
٭ هاتنە پێشەوەی ژنان لە روی سەرمایەگوزاری لە کوردستان چۆن دەبینیت؟
ئه‌وه‌ی ئیستاده‌گۆزەرێت له کوردستان هه‌ندێکیان ته‌نها پیشاندانی جه‌سته‌ی خۆیانه، ئه‌م رێگایه دوره له به‌های ئه‌خلاقی سه‌رمایه گوزاری زۆر کاری باش هه‌یه ئافره‌تان ده‌توانن ده‌ست پێ بکه‌ن سه‌رکه‌تو بن تیایدا.
٭پرۆژەی 'رێز'ت چۆن دروست بو؟
یه‌کیکه له‌وه پرۆژانه‌ی ده‌توانم بڵیم تا کۆتایی ته‌مه‌ن شانازی پیوه ده‌که‌م چونکه ئامانجی ژیانم ئه‌مه بو، یارمه‌تیدانی ئه‌وانیتر ئاسوده‌م ده‌کات،یه‌کیک له نیشانه‌کانی دارایی به‌خشینه ده‌بێت فێری ئه‌وه بیت خاوه‌نی هه‌ر چه‌ندێک بیت ده‌بێت ببەخشیت.