چۆن پێستمان بپارێزین لە چرچبون؟

2021/10/26    951 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پێست بە شێوەیەکی گشتی تا نزیک ٣٠ ساڵی گەشە دەکات، پاشان وردە وردە پێست جێگیردەبێت و خەو و ھیلاکی کاردەکەنە سەر پێستمان بە شێوەی ئەرێنی و نەرێنی.
 
د.گەشین کەمال، پزیشکی پسپۆڕی پێست لەبارەیەوە دەڵێت: لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەندا پێکھاتەی پێست گۆڕانکاری بەسەردادێت و گەشە و بەھێزی کەم دەبێتەوە بە ھۆی کەمبونەوەی ریشاڵە نەرمەکان و کەمبونەوەی دروستکردنی خانەی نوێ، ھەروەھا شێداری پێست کەم دەبێتەوە بەھوی کەمبونەوەی ترشەڵۆکی ھیالورونیک، کە وەک عەمباری تەڕی پێست وایە، ئەمانەش دەبنە ھۆکاری سەرەتای دروستبونی چرچی لە پێستدا".
 
ئەو پزیشکە پسپۆڕە هەریەکە لە  تیشکی سەرو وەنەوشەیی، ھیلاکبون، بەکارھێنانی نیکۆتین، سەرفکردنی سوێرەمەنییەکان بەهۆکار دەزانێت دەشڵێت: سەرەتایترین چرچییەکانیش لە پێستدا، لە دەموچاودا دەردەکەوێت، بە ھۆی ماسولکەکانی دەموچاومانەوە کە ئەرکی پێکەنین و گریان و گرژبونەوە کە دیارە لە دەوروبەری چاو و ناوچەوان و ھێڵی پێکەنینی ئەملاو ئەولای دەم و لوتەوە دروست دەبن.
 
لە بارەی چارسەرەکانەوە د.گەشین کەمال، دەڵێت: باشترین چارەسەر بریتییە لەو کرێمانەی کە تایبەتن بە گەنج ھێشتنەوەی پێست، دەبێت پزیشک بۆ نەخۆشی بنوسێت، یان لە رێەی دەرزی بۆتۆکس و فیلەرەوە، یان دواجار لە رێگەی راکێشانی پێستی دەموچاوەوە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,643     ژمارەی میوان 284

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە