خانمێکی کورد وەک سەرۆکی یەکێتی ژنانی سۆسیال دێموکراتەکان لە سوید هەڵبژێردرا

2021/10/20    826 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمێکی کورد وەک  سەرۆکی یەکێتی ژنانی سۆسیال دێموکراتەکان لە سوید هەڵبژێردرا، لە بارەی کارەکانیەوە بۆ داهاتو رایگەیاند، دەیەوێت ژنانی کورد لەو وڵاتە زیاتر هاندبدات بۆ بەشداری سیاسی.
 
تارا توانا، خانمە کوردێکی خەڵکی هەڵەبجەیە و لەساڵی (١٩٩١)ەوە بەهۆی کاری پێشمەرگایەتی و سیاسی باوکیەوە لەگەڵ خانەوادەکەی لەوڵاتی سوید دەژین، لە ئێستادا لەو وڵاتە وەک سەرۆکی یەکێتی ژنانی سۆشیاڵ دیموکرات هەڵبژێردراوە. 
 
لە وتوێژێکیدا لە گەڵ رادیۆی سوید دەنگی کوردان وتی: یەک لە کارە گرنگەکانم ئەوەیە کە بڕوای ژنانی بە رەگەز بیانی لە سوید بەدەست بهێنم، ئاواتەخوازم بتوانم رێگە بۆ ژنانیتر خۆش بکەم تاوەکو چەندەها ژنی کورد بەشداری سیاسەت بکەن.
 
تارا، لەزۆر بوارێک کاری کردوە وەک بواری ژنان و کاری رێکخراوەیی و سیاسی و لەساڵی (٢٠٠٦) کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکراتەکانی سوید بوە بۆ پەڕلەمان و راوێژکاری سیاسی پارێزگاری ستۆکهۆڵم بوە ئێستاش سەرۆکی رێکخراوی هاواری ژنە لەسوید. 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,815     ژمارەی میوان 405

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە