* نەوژین
بۆ ئەوەی رۆژنامەنواسان و چالاکوانان بە سەلامەتبن لە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت رێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتی دیجیتاڵی لەلایەن رێکخراوی ئینتەر نیوز پێشکەشیان دەکرێت.
رێکخراوی ئینتەرنیوز دوابەدوای پێشکەشکردنی چەندین ڕاهێنان دەربارەی سەلامەتیی دیجتاڵی بۆ بەشێکی بەرچاو لە رۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، رێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەرهەم هێناوە.
ئامانج لەم ڕێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ رۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن لە کەشێکی سەلامەت و دور لە چاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.
لە رێگەی
ئەم لینکەوە دەتوانن رێبەریەکە بخوێننەوەو داونلۆدی بکەن.