زانکۆی 'مەنسورە'ی میسڕ ماستەرنامەی خانمە ئەندازیارێکی کورد وەک باشترین توێژینەوە ناودەبات

2021/10/07    1309 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە کاتی هەڵسەنگاندن بۆ ماستەر نامەی خانمە ئەندازیارێکی کورد راوێژکاری ئەندازیاری سەرۆکی زانکۆی مەنسورە لە وڵاتی میسڕ دەڵێت" ئەمە باشترین ماستەرنامەیە لە بواری تەلارسازی".
 
دوێنێ لە زانکۆی مەنسورە گفتوگۆی خانمە ئەندازیاری کورد و دانیشتوی قەزای کەلار لە گەرمیان 'چراخان ئەحمەد' بەڕێوەچو، کە ماستەرنامەکەی لە بواری دیزاینی ژینگەییە بە ناونیشانی (الراحة الحرارية للفراغات التعليمية بالمباني الجامعية وأثرها على الأداء الوظيفي).
 
یادگار علی، هاوسەری 'چراخان' لە بارەی گفتوگۆی ماستەرنامەی هاوژینەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە  جێگەی شانازییەکی گەورەیە کە توانیویەتی لە ھەر سێ کۆرسی ماستەر پلەی یەکەمی سەر ھەمو خوێندکارە یەکەمەکانی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆکانی میسر لە باکورەوە بۆ باشور بەدەستبهێنێت.
 
هەروەک دەشڵێت: راوێژکاری ئەندازیاری سەرۆکی زانکۆیەکی ئاستبەرزی وەک زانکۆی مەنسورەی میسر لەبەردەم کامێراکان پێی وت”شاھیدی ئەوەدەدەم باشترین نامەی ماستەرە لە بواری تەلارسازی بینیبێتم و خوێندبێتیەوە، ئەو نامەیە کە تۆ پێشکەشی زانکۆت کردوە“.
 
 
ئەندازیار' چراخان محەمەد' لەگەڵ لیژنەی هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەکەی، زانکۆی مەنسوریە وڵاتی میسڕ، وێنە : هەژماری یادگار علی
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,814,860     ژمارەی میوان 1071

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە