* نەوژین
خانمە نوسەر سەمیرە ساڵح، رۆمانێکی نوێی بە ناوی 'هێشتا وەک خۆمم' بڵاوکردەوە.
لە مەرسیمێکدا بە ئامادەبونی نوسەر ناساندن و بڵاوکردنەوەی رۆمانەکە بەڕێوەچو کە تێیدا نوسەر'جەبار عوسمان'خوێندنەوەی بۆ رۆمانەکە کرد، هاوکات تیشکیشی خستە سەر مێژوی رۆمان لای نوسەرانی کورد و تەکنیک و هونەری رۆمان نووسین و جیاوازی رۆمان لەگەڵ هەریەک لە ژانرەکانی تری ئەدەب.
سەمیرە ساڵح، لە بارەی بڵاوکردنەوەی رۆمانەکەی دەڵێت: "سەرتایی ئەم پایزەی بۆ من وەک بەهار سەوزکرد شانازیەکی گەورەیە بۆ من و بەردەوامیم لە نوسین".
چەند وێنەیەک لە مەراسیمی ناساندنەکە لە هەژماری نوسەرەوە