یاریزانێکی دایک لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵێک پەیامێک بۆ کوڕەکەی دەنێرێت

2021/01/31    677 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە یاریزانێکی یانەی نەوتی باکور، لە یاری ئەم هەفەتەیی تیپی کچان عێراق، بەهۆی جێهێشتنی کوڕەکەی لە ماڵەوە کاتێک گۆڵ تۆماردەکات پەیامێکی بۆ دەنێرێت.
 
سۆنیا محمود، خانمە یاریزانی  تیپی كچانی یانەی نەوتی باكوری شاری كەركوك، لەم هەفتەیە بەرامبەر بەتیپی یانەی فەتاتی نەینەوا یاریان کرد.
 
بەهۆی یارییەكەوە سۆنیا مەحمود، لەمناڵەكەی دابڕاو لەگەڵ خۆی گەشتی شاری بەغدای پێنەكرد، بەڵام لەپاداشتی ئەوەدا پاش تۆماركردنی گۆڵی پێنجەمی تیپەكە و یەكەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا، گۆڵەكەی پێشكەش بەكوڕەكەی كرد لەسەر پارچە کاغەزێک نوسیبوی (اسف ابنی) واتا ببورە كوڕەكەم!

 



Newjin.net - 2022
ژمارەی سەردان 767,115     ژمارەی میوان 35

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە