هیلاری کلینتۆن و کچەکەی درامای" کچانی کۆبانێ" بەرهەم دەهێنن
2021/01/26
844 جار بینراوە
* نەوژین
وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ کچەکەی درامایەک لەسەر ژنە شەڕڤانانی کۆبانێ (یەپەژە) بەرهەم دەهێنن و دەڵێت: ”ئەوان چیرۆکێکی نەفسانەیان بەرامبەر داعش تۆمارکردوە“.
هیلاری کلینتۆن و چێڵسی، کچی لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیای هیدن لایت، دەیانەوێت مۆڵەت لە "گهیل تزماج لێمۆن" نوسەری رۆمانی "كچانی كۆبانێ" وەربگرن، بۆ بەرهەمهێنانی دراماکە.
لە بارەی دراماکەوە هیلاری کلینتۆن، دەڵێت: ”کچانی کۆبانێ چیرۆکێکی نا ئاساییان لەبارەی بوێری و ئازادی تۆمارکردوە دەبێت پیشان بدرێت“.
|