شاناز زاهیر: "شەره‌ف" دەبێتە شاکارێک لە مێژوی کورد

2021/01/19    945 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە گۆرانیبێژ: شاناز زاهیر، رایگەیاند: سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی تایبەتە بە ژنان و کچانی کوردستان لە ژێرناوی "شەرەف"، پێشیوایە دەبێتە گۆرانیەکی مێژویی.
 
ئه‌و كه‌ پێشتر به‌ ناوى هونه‌ریی "لۆكه‌" ناسراو بو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوسیویەتی: "تراکی (شەرەف) دەکەمە دیاری و پێشکەشی کچان و ژنانی نیشتیمانی دەکەین لە ٨ مارسی ئەم ساڵ".
 
"شەرەف" لە هۆنراوه‌ى: رەنج سەنگاوی، ئاوازى: نەوید زەردی و ئەڕێنجی: ئەفشین شوکریە.
 
شاناز زاهیر، لە بارەی بەرهەمەکەیەوە دەڵێت: "ئەم بەرهەمەم بۆخۆی شاکارێکە نەک تەنها بۆ مێژوی هونەری خۆم، بەڵکو بۆ مێژوی هونەری کوردی دەبێتە جێی شانازی".
 
ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ساڵی رابردو دو بەرهەمی بەناوی "فڕین" و" دەرفەت" بڵاوكردەوە.
 

 

 



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 818,619     ژمارەی میوان 24

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە