ئەمەل سەعید بە گۆرانیەک "زەنگ" بۆ دەسەڵات لێدەدات

2021/01/09    953 جار بینراوە

* نەوژین

خانمە گۆرانیبێژ، ئەمەل سەعید رایگەیاند: بەمزوانە نوێترین بەرهەمم بەناوی "زەنگ" بڵاودەکەمەوە کە پشتیوانیە بۆ خەڵکی مافخوراوی وڵاتەکەم.

ئەمەل سەعید، لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە رایگەیاند: دەنگی من دەنگی وڵاتەکەمە بەم بەرهەمەشم دەمەوێت پشتیوانی خۆم بۆ خەڵکی مافخوراوی کوردستان دەرببڕم".

دەشڵێت: بەشانازیەوە لەگەڵ دڵشاد مستەفا، لەپەیامێکی هاوبەش و کارێکی سەردەمیانەدا بەشدارین، ئاواز و میوزیكی لەلایەن ئاوات ئەفروزی، بۆ دانراوە تێکستەکەشی محەمەد پاكژ، نوسیویەتی.

ئەمەل سەعید کوردە، خاوەنی چەندین بەرهەمی و گۆرانیە و ماوەی چەند ساڵێکە چۆتە ئەوروپاو لە وڵاتی بریتانیا نیشتەجێیە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,565,204     ژمارەی میوان 1694

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە